کە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ بەو چاوە شەهلایە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
692 بینین
کە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ بەو چاوە شەهلایە
کە گەردن کەچ ئەکەم حاڵی ئەبێ من چم لە دڵدایە
لە بەینی ئێمەدا هەر چاوە مەشغووڵە بە گوفتوگۆ
لە ئەسڵا ئێمە بێ دەنگ و موحیبەتمانە گۆیایە
لە وەختی غارەتی فام و شعووری عاشقا «زاریناسناوی ئەدەبی»
زبانی قوڕبەسەر چ بکا؟ برۆ شمشیری بوڕڕایە