هەوری ڕەحمەت لەسەر هەموو جێیە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  1095 بینین
هەوری ڕەحمەت لەسەر هەموو جێیە
داگری ئەهلی شار و لادێیە
«ارحم الراحمينعەرەبی» ئەگەر تۆ نیت
«و هو ارحمعەرەبی» لە یووسفا کێیە
عالەمت خستە شۆنی «ادعونیعەرەبی»
«استجب يا الهیعەرەبی» لە کوێیە
چاوەڕێ بۆ زهووری لوتفی تۆم
من کە گێژاوی میحنەتم جێیە
ئاورێکت لە سینە بەرداوم
دوودی ئەو شەوقی قەیسکەس و لەیلێیە
لەم شەرارەی سموومی هیجرانە
دڵ وەکوو «ماوزڕ» لەسەر پێیە
بۆ تکا بۆ حسوولی مەقسوودم
ڕۆحی پاکی محەممەدم پێیە
ساخودا بەو حەبیبە نازارەت
سوێن ئەدەم خۆت ئەزانی ئەو کێیە
ئارەزووی «زاریناسناوی ئەدەبی» لە گەل جێماو
بێنەجێ عەبدی حەڵقە لە گوێیە