جەژنی مەولوودی پێغەمبەرمانە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
789 بینین
جەژنی مەولوودی پێغەمبەرمانە
جەژنی مەولوودی تاجی سەرمانە
جەژنی مەولوودی خۆشەویسێکە
بۆ چوونە بەهەشت ئەو ڕەهبەرمانە
جەژنی زهووری زاتێکی وایە
پەنا و پشتیوان بۆ مەحشەرمانە
جەژنی لەدایکبوونی کەسێکە
لە حەوزی کەوسەر ئاو پێدەرمانە
باعیسی ئیجاد تەواوی خەلقە
قووەی بینایی بۆ بەسەرمانە
ڕەحمەتی دنیا و قیامەت ئەوە
وەسیلەی نەجات لە سەقەرمانە
هەر ئەو بەکار دێ داوێنی بگرین
بۆ هەر موشکوڵێ کە لە بەرمانە
شوکور، ئۆمەت و موحیبی ئەوین
شەریعەتی ئەو ڕێگوزەرمانە
با بیکەین بە ویرد ئەم شێعرە «زاریناسناوی ئەدەبی»
بۆ دەردی سەختی دەروون، دەرمانە
ئەو تکاکارە ئەو سەروەرمانە
پێغەمبەرمانە و تاجی سەرمانە