بڕێژە ڕەحمەت خودا پڕ هەرچی دەشت و دەرە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  787 بینین
بڕێژە ڕەحمەت خودا پڕ هەرچی دەشت و دەرە
سەر ئەو ڕەسووڵەی کە قازی ڕۆژەکەی مەحشەرە
ئەم جەژنە جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەرە
جەژنی زهووری جەماڵی ساحیبی کەوسەرە
ئەی ئارەزوومەندەکانی بیستنی وەسفی ئەو
گوێ بگرن و دڵ بدەن بە مەدحی ئەو سەروەرە
نووری خودا بوو کە هات و عالەمی گرتەبەر
شوعاعی ڕۆژی ئەوە هەرچی کە شوعلەوەرە
وەختێ کە ڕۆژی وجوودی هاتە دنیا، درا
بە بەحر و بەڕ موژدە، لەو سوڵتانە موعتەبەرە
کاهینەکانی عەرەب وتیان لە دایک بووە
ئەمشەو ڕەسووڵێ ئەکا بتخانە بە مەسخەرە
سوڵتانی مێعراجە ساحیب تاجە هات و ئەچێ
بو عەرشی ئەعلا دێنێ لەوێ ئەوی خەبەرە
تاهایە، یاسینە، نوورە، ڕەحمەتە، سەفوەتە
مەحموودە، موختارە، موستەفایە نەسرەت دەرە
سوڵتانی«اسراعەرەبی»یە شایە، حامیدە، ئەحمەدە
شەفێعی ڕۆژی جەزایە تاهیرە ئەتهەرە
ئەسحاب و ئەتباعی پاک و چاکی ئەو یەک بە یەک
لە خۆفی ڕۆژی جەزا بێ ترس و دەردی سەرە
داوێنی پاکی ئەو و ئەسحابی هەرکەس کە گرت
بێ شک نەجاتی ئەبێ لە زەحمەت و خەتەرە
ڕۆژی مورادە تلووعی داوە «زاریناسناوی ئەدەبی» وەرە
داوێنی لە دەس مەدە بە ڕەحمە، غەم لابەرە