کەڵکەڵەی دیدارە وا من شینی بێ سامانمە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 2 خولەک  789 بینین
کەڵکەڵەی دیدارە وا من شینی بێ سامانمە
ئارەزووی سەیری گوڵی تێراوی هەورامانشوێنمە
دوێ گەدایێ ڕووت بووم ئەمڕۆ لە سایەی عەشقەوە
لەعل و مروارید و گەوهەر پڕ یەخە و دامانمە
با بسووتێ دڵ وەکوو قەقنەس بە سۆزی ئیشتیاق
چونکە ئەم سووتانە بۆ من مەرهەمی زامانمە
تا شەوی دووری بەری ڕۆژی دیداری گرتووم
شەو هەتاکوو ڕۆژ هەر فەریاد و ئەلئامانمە
لەم سموومی دەشتی هیجرە بۆ ئەوەی سەربەرمە دەر
مەیلی ئاوی«سەرنەهال» و بەفری عەوداڵانمە
خیمەگاهی شاهی گوڵ داوێنی کێوە بۆیە وا
بۆ تەماشا ئارەزووی سەر بەرزی و شاخانمە
چی بوو ئەم ڕووناکیە وا کەوتەوە خاکی وەتەن
پەرتەوی خورشیدە یا ئەنواری شاعوسمانمە
تائیفی کەعبەی وەفا و ساعیی «مروه و صفاشوێنعەرەبی»
جورعەنۆشی چەشمەساری زمزەمی عیرفانمە
«مجمع البحرينعەرەبی»ی شەرعە و شاهڕاهی مەعریفەت
یەعنی دوو دەریای گەورەی پڕ دوڕ و مەرجانمە
گیانی ڕۆیشتووم وا هاتۆ بەدەن شوکری خودا
کام گیان، ئەو گیانە وا مایەی هەمیشە مانمە
بۆ نەڵێم مووری سولەیمانم بە هیممەت «زاریاناسناوی ئەدەبی»
قەترەیێکم بێنەوا بەحرێکی وا میوانمە