هەوری ڕەحمەت لەسەر هەموو جێیە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  1094 مشاهده
هەوری ڕەحمەت لەسەر هەموو جێیە
داگری ئەهلی شار و لادێیە
«ارحم الراحمينعربی» ئەگەر تۆ نیت
«و هو ارحمعربی» لە یووسفا کێیە
عالەمت خستە شۆنی «ادعونیعربی»
«استجب يا الهیعربی» لە کوێیە
چاوەڕێ بۆ زهووری لوتفی تۆم
من کە گێژاوی میحنەتم جێیە
ئاورێکت لە سینە بەرداوم
دوودی ئەو شەوقی قەیسشخص و لەیلێیە
لەم شەرارەی سموومی هیجرانە
دڵ وەکوو «ماوزڕ» لەسەر پێیە
بۆ تکا بۆ حسوولی مەقسوودم
ڕۆحی پاکی محەممەدم پێیە
ساخودا بەو حەبیبە نازارەت
سوێن ئەدەم خۆت ئەزانی ئەو کێیە
ئارەزووی «زاریتخلص» لە گەل جێماو
بێنەجێ عەبدی حەڵقە لە گوێیە