حەقیقەت گەر ئەپرسی کاکە ئەو ئاهوویی تاتارە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
629 مشاهده
حەقیقەت گەر ئەپرسی کاکە ئەو ئاهوویی تاتارە
نەچیری چنگی شابازە نەوەک هی کوند و کۆلارە
گومانم وایە هەرکەس ساحیبی دوو سێ کەر و گا بێ
بە لاتۆ وایە هەر ئەو پیاوە، باقی وەک خەس و خارە
گەلێ جێگەی تەحەییور بوو کە فەرمووبووت و نوسیبووت
ببێ تێکەڵ بە ڕیتاڵە و پەین ئەو سیمە عەییارە
مرووەت عیففەت و تەقوایە نەک بزن و مەڕ و مانگا
وەلێ لەم عەسرەدا دێژن کە دنیادارە، سەردارە
شەم و با، بەرد و شیشە، موشک و پشکەڵ، سواڵەت و لیرە
قەل و کەو، قاقم و ژیشک چ فیکرێ لار و نابارە
وتوویانە گوڵ و بولبول، شەم و پەروانە پێکۆ بن
عەجایب ئەقڵی تۆ مایل نزیکی مار و گوڵزارە
بەڵێ بولبول ئەزانێ قەدری گوڵباغی نەپشکووتوو
چووزانێ گوڵ چییە کەرکەس کە ئەو مەفتوونی موردارە
موقەددەر گەر نەبوو ئەمری جەنابی ئێوە جێ بێنن
مەڕەنجە چون بە«زاریتخلص»دا خودا ئەو گەنجە بێ مارە