تەماشا کە سەفی پەرچەم لەسەر کوڵمی پەرێشانە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  393 مشاهده
تەماشا کە سەفی پەرچەم لەسەر کوڵمی پەرێشانە
بە قامەت سەروی بوستان و بە ڕوو خورشیدی تابانە
بە باغی ڕوویدا بولبول ئەگەر جارێ گوزارێ کا
هەتا ڕۆژی قیامەت دێت، ناڵان و غەزەلخانە
بە شیرینی جەماڵی تۆیە شیرین، تاڵی ئەوقاتم
لە سایەی قامەتی تۆوە «قەبەغڵو» ئەرمەنستانە
بە ڕەسمی دڵبەری سادەی بە شێوەی وەک زولەیخاشخصوە
بە کۆڵانا گوزارێ کە هەتا شێخت لە سەر بانە
ل چاوی مەست و مەمکی پڕ چنگ و خاڵی دڵ ئاوێزی
پیاڵە و قەند و چا حازر بفەرموو «زاریتخلص» میوانە