لە شادی بێ بەشم، بێ یار، خاتر پڕ لە زووخاوە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  740 مشاهده
لە شادی بێ بەشم، بێ یار، خاتر پڕ لە زووخاوە
مەگەر بۆحەسرەت و غوسسە و خەفەت هاتوومە دنیاوە؟
خودا ڕەحمێ نەکا نەمکا بە خاتر شاهی لەولاکی
دڵی بێ چارە ئەم دەفعە نەجاتی قەتعە لەم داوە
خودایا جوودی تۆیە ڕەهبەری دڵ بۆ تەمەننا لێت
پەنای بۆ زاتی تۆ هێناوە ئەم دەردەی لە سەر لاوە
پەناگرتوو بە زاتی پاکی تۆ مەعلوومە، مەحفووزە
لە هەرچی باعیسی ئێش و پەشێوی قەلبی شەمزاوە
خودا بۆ خاتر ئیسم و سفات و زاتی بێ هەمتات
کە زاناتر، لە ئیدراکی ئەوا سەرسامە داماوە
خودا بیکە بەخاتری حەزرەتی مەحموودی موختارت
لە بەر جلوەی جەماڵی ئەو کە ئەم دنیاتە داناوە
بە خاتر خۆشەویسان و هەموو پاکان و چاکانت
ئەوی مەردانە وارید بوونە ئاسانەت ئەوی ماوە
مورادی خاترم حاسڵ کە، ئاواتم بە جێ بێنە
نەسیمی لوتفەکەت، بجوێنە ببڕە هەڵقەی ئەم داوە
زەلیلم، بێ کەسم، بێ دەستەڵاتم نیمە غەیری تۆ
پەناهێ کۆمەکێ بۆ چوونە دەر لەم گێژی گێژاوە
وەکوو یۆنسشخص کە«زاریتخلص» غەرقی بەحری بێمورادی بوو
دەری بێنە بە ڕەحمی خۆت، هەرتاکوو نەخنکاوە