تا لە بەر چاوی مەقامت سەر گلێنەی چاومە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  803 مشاهده
تا لە بەر چاوی مەقامت سەر گلێنەی چاومە
گەر لە بەر چاوم نەبی جێگەت دڵەی فەوتاومە
گەردی ئاهم بۆ ئەوەی نەگرێت دامانی کەوات
ئاو پاشی ڕێ، وەزیفەی چاوی پڕ خوێناومە
وا مەزانە خادمێکی غایبم هەر جێ ئەچی
سایەبانی سەروی قەددت ڕۆحی لێقەوماومە
دوێ لە باغا تووشی گوڵ بووم وتی چۆنی؟ وتم
بولبولی تۆ مات، سۆزی خاتری شێواومە
پی وتم بۆ وا سەرت خۆڵاویە دڵبەر، وتم
وەی لە دووری شەمعی ڕوخسارت، قوڕە پێواومە
لەم بیابانی فیراق و شارەزووری هیجرەدا
ڕوئیەتی بەرقی جەماڵت شەربەت و بەفراومە
«زاریتخلص» شێوا بوو وەلێ هوشیارە ئێستاکە گەلێ
چونکە شەوقت هەمدەمی ئەقڵی پەری لێ داومە