گیانی شیرینی منی ئەی گیانی شیرینم، خودا

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  772 مشاهده
گیانی شیرینی منی ئەی گیانی شیرینم، خودا
بۆ ڕەواجی دینی هەق تەئیید و تەوفیقت بدا
ناتوانم بۆ قەدەمبۆسی هەنگاوێ هەڵگرم
هەر ئەوەندەم وا لە پێدا کۆت و زنجیری بەڵا
وا لە دەشتی میحنەتا سەرلێشێواوم نیمە غەیر
هیممەتی پیرانی نەقشییە ڕەفێق و ڕەهنوما
چاوەڕێم ئەو قودرەتە سەلمانی داخڵ ئال کرد
دەستگیری ئێمە بێ تا بارەگاهی موستەفا
هەر ئەوەندە تێئەکۆشم حەول ئەدەم نیمە ئەمن
چارەیێ بۆ دەردم ئیللا سوحبەتی ئەهلی وەفا
تۆش بفەرموو ئەی خودا «زاریتخلص» بە ئاواتی بگا
حازرینیش گشت بڵێن ئامین، ئامین ڕەببەنا