وا لە بۆتەی دوورییا برژاوە دڵ هاوار ئەکا

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  743 مشاهده
وا لە بۆتەی دوورییا برژاوە دڵ هاوار ئەکا
تینووە داوای جامێ شەربەتی دیدار ئەکا
تینوانی دەشتی بێ ئاوی جیایی دێتە بیر
ساقی وەختێ ئاوەدێری سەبزەیی کوهسار ئەکا
یا ئیلاهی تۆ بکەی یادم بە دڵیا کا عوبوور
ئەو دەمەی سەیری وەنەوشە و نەرگسی گوڵزار ئەکا
خاکی ڕێگاکەی بە سورمەی دیدە ئاخر بۆ نەکەم
دیدە چۆن لەو گەردی ڕێگە کەسبی سەد ئەنوار ئەکا
چۆن ئەبێ دانم لە ڕێگایا سەرم بۆ بەردەباز
ئەو کە وا دووری لە کەللەی بۆگەنی پڕژار ئەکا
پێچەوانە ڕۆییوم خاکم بە سەر مووی سپی
بۆیە بانگی بێ دواوە جارێ نە سەد جار ئەکا
ئەم بیابانی بەنی یەعقووبە من تێکەوتووم
بێ «كليم اللهعربی» ڕێگەی چوونە دەر دشوار ئەکا
بێ یەدی بەیزا لە زیندانی ئەسارەت دەرپەڕین
موشکڵە کوا ئەو دەسەی وا بەندیان ڕزگار ئەکا
لەم گێژاوەیدا وەها گیرم ئەگەر یارێ نەبێ
مەوجی بێ سامانی بارم غەرقی دەریا بار ئەکا
ئێژن ئەو دەسەی کە ئەییوبی لە میحنەت دا نەجات
چاوەڕێ بە هەر ئەوە چارەی هەموو زەخمار ئەکا
ئەودەسەی وا گرتووە«زاریتخلص» بەری نادا هەتا
قافڵەی ڕۆحی لە وێرانەی لەشیدا بار ئەکا