ئەهلی دنیا چاوەڕێ، شاهـ و گەدا
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
703 مشاهده
ئەهلی دنیا چاوەڕێ، شاهـ و گەدا
بێتە دنیاوە جەنابی موستەفا
هەر لە ئادەمشخص تا بە «عبدالمطللبشخصعربی»
باب و باپیری هەموو ئەهلی وەفا
گەوهەری زاتی لە گەردی نەقس پاک
تاکوو تەسلیمی بە«عبداللهشخصعربی» کرا
یانی وەک دوڕ لەم سەدەف بۆ ئەو سەدەف
هاتە پێش و پێ بە پێ تا کەوتە لا
ئەو دەمەی دونیا کە پڕ بوو لە کوفر
سوجدە بۆ عوززا ئەبوو نەک بو خودا
بوو بە ئایینی عەرەب بتپەروەری
دینی ئیبراهیم ئاساری نەما
بۆ نەجاتی بەردەگی پێویست بوو
هەق بنێرێ ڕەهنومایێکی وەها
ڕۆژی ڕوخساری هەڵات و لات و مات
وەک هوبەل، عوززا خزا قەدری نەما
بەرقی ئەو نوورە کە شەیتانی گەزی
بەو هەموو تەزویرەوە پشتی شکا
زەڕڕەیێ لەو بەرقە بوو گرتی قەڵای
فورس و چەن بورجی بە سەر یەکدا ڕما
بۆ مەدینە تیشکی ئەو ڕۆژە بوو
بوو بە هەوری ڕەحمەت و پێدا ڕژا
خوشەویسێکی وەهایە«زاریتخلص»یا
نەک تکا بۆ ئێمە، بۆ عالەم ئەکا