ئەهلی دنیا چاوەڕێ، شاهـ و گەدا
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
706 بینین
ئەهلی دنیا چاوەڕێ، شاهـ و گەدا
بێتە دنیاوە جەنابی موستەفا
هەر لە ئادەمکەس تا بە «عبدالمطللبکەسعەرەبی»
باب و باپیری هەموو ئەهلی وەفا
گەوهەری زاتی لە گەردی نەقس پاک
تاکوو تەسلیمی بە«عبداللهکەسعەرەبی» کرا
یانی وەک دوڕ لەم سەدەف بۆ ئەو سەدەف
هاتە پێش و پێ بە پێ تا کەوتە لا
ئەو دەمەی دونیا کە پڕ بوو لە کوفر
سوجدە بۆ عوززا ئەبوو نەک بو خودا
بوو بە ئایینی عەرەب بتپەروەری
دینی ئیبراهیم ئاساری نەما
بۆ نەجاتی بەردەگی پێویست بوو
هەق بنێرێ ڕەهنومایێکی وەها
ڕۆژی ڕوخساری هەڵات و لات و مات
وەک هوبەل، عوززا خزا قەدری نەما
بەرقی ئەو نوورە کە شەیتانی گەزی
بەو هەموو تەزویرەوە پشتی شکا
زەڕڕەیێ لەو بەرقە بوو گرتی قەڵای
فورس و چەن بورجی بە سەر یەکدا ڕما
بۆ مەدینە تیشکی ئەو ڕۆژە بوو
بوو بە هەوری ڕەحمەت و پێدا ڕژا
خوشەویسێکی وەهایە«زاریناسناوی ئەدەبی»یا
نەک تکا بۆ ئێمە، بۆ عالەم ئەکا