بزانن بە دڵ برا کە ئەم ڕۆژە وەک چرا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  820 بینین
بزانن بە دڵ برا کە ئەم ڕۆژە وەک چرا
لەبەر خاتری ئەو دوڕە نازارە هەڵکرا
شەوێ هەر کە ئەو تەشریفی هێنایە سەر زەوی
لە جەننەت کراوە دەرک و هاوییە داخرا
زەوی پڕ لە شادی و بەشارت لە غەیبەوە
بە شەرق و بە غەرب عەرش و کورسی فەلەک درا
ئەوەی مایەی حەمد و تەحییاتی باریە
لە ئەرز و سەما و غەیرە لەو شەوەدا کرا
کە ئەو رۆژە ساحیب نوورە ئەو شەوە تلووعی دا
سبەینێ بت و بتخانەکان ئابڕووی برا
شەیاتین یەکسەر مات و مەحزوون و پڕ خەفەت
لە چوونی ئەوان بۆ ئاسمان ڕێگە بەسترا
هەر لەو شەوەدا چوو ئاوی ساوە، کوژایەوە
گڕی ئاور و ئاور لە بتخانە بەر درا
لە پێش ئادەمکەس و حەوواکەس و نۆحکەس و کەلیمدا
لە سەر تەختی شاهی ئەم شەهەنشایە دانرا
ئەمە هەرکە من وتوومە ئەڵبەت گەلێ کەمە
لە مەدحی ئەوا هەرچی بنووسم و نووسرا
لە ڕۆژێکەوە زبان لە تەعریفیا تەکان
ئەدا، «زاریکەس»یا کەمێ لە وەسفی نەوێژرا