ئایەتی سوبحان بەحسی واقیعەی «ئەسرا» ئەکا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 3 خولەک  813 بینین
ئایەتی سوبحان بەحسی واقیعەی «ئەسرا» ئەکا
نەقڵی چوونی ئەو بە شەو بۆ«مسجدالاقصیعەرەبی» ئەکا
سووڕەتی «والنجمعەرەبی» شاهید بۆ قسەی میعراجیە
دەبدەبەی عیززی لە سەدرە وەک زەوی بەرپا ئەکا
خۆشەویسی بارییە و دەعوەت کرا بۆ لامەکان
جیلوە فەرمایی لە سەدری بەزمی ئەو ئەدنا ئەکا
چاوی ڕێژاوە بە سورمەی سافی «مازاغ البصرعەرەبی»
کەشفی ئەوزاعی فەلەک وەک سەیری «مايغشيعەرەبی» ئەکا
خاتری ئاوێنە بۆ جلوەی جەماڵی«ذوالجلالعەرەبی»
سینە گەنجینەی دوڕ و مەرجانی «مااوحیعەرەبی» ئەکا
چاوی دڵ ڕۆشن بە شۆڵەی ئافتابی «ماكذبعەرەبی»؟
چاوی سەر بینا بە ئایەی «ربةالكبرىعەرەبی» ئەکا
بۆ ئەمە بێ چوونی چەن دەفعە بە چاوێ دیویە دڵ
دەرکی ئینسانی بە نووری «نزله أخرىعەرەبی» ئەکا
بەهـ! چ ڕۆژێکە لە شەرقی مەککەوە کردی زهوور!
خاکی پاکی «طاعەرەبی» بە ڕەشکی «جنت الماویعەرەبی» ئەکا
پای لە هەر خاکێ کە نا وا بوو موعەتتەر هەر نەفەس
سەد کەڕت نەفرەت لە موشک و عەنبەری سارا ئەکا
یەککەتازێکە لە عەرسەی خۆشەویسیدا لە ژوور
عەرشەوە خەڵوەت لەگەڵ بینای بێ هەمتا ئەکا
بازی تەسدیقی بە تیژی والە دەشتی «لاعەرەبی» فڕی
هاتە باغی وەحدەت و تەقریری «الااللهعەرەبی» ئەکا
تیغی تەبلیغی وەها کێشاوە بێ عەجز و قسوور
ئەمری ئیسلامی لە شەرق و غەربدا بەرپا ئەکا
پەنجە پۆڵایێکی بێ باکە بە تەنها شەڕ لەگەڵ
شەڕکەرانی قەیسەر و ئەسکەندەر و کیسرا ئەکا
نەسڵی ئادەم بوو لە حەووا زا کەچی ڕۆژی جەزا
ئەم تکا بۆ ئادەم و زوڕڕییەتی حەووا ئەکا
بۆ سبووتی ئیددیعا گەر بێ بجووڵێ غیرەتی
کاری باڵاتر لەوان«شق القمرعەرەبی» داوا ئەکا
بۆ زهووری موعجیزە وەختێ ئیشارەی کردە مانگ
دوولەتی کرد و موعانید چی قسەی بێ جا ئەکا
موعجیزەی مووساکەس لە ئەرزا بوو کە بەحری پارەکرد
یەک ئیشارەی ئەم لە چەرخا کاری سەد مووسا ئەکا
تۆزی ڕێگات ئەی جەنابی موستەفا نەفرەت لە گشت
زیوەری تاجی کەیوومەرس و جەم و دارا ئەکا
گەر بە عومری نۆحکەسەوە شاعیر بنووسێت و بڵێ
سەدیەکی مەدحی ئەتۆ کەی تا ئەبەد ئینشا ئەکا
وا خەریکە ماڵی وێرانی دەروونی خۆ بە نوور
تەلعەتی وەک ئافتاوی ئەنوەرت ئاوا ئەکا
جێ بەجێ بوونی مورادی خاتری«زاریناسناوی ئەدەبی» لە بەحر
ڕەحمەتت ئەی «رحمةً للعالمينعەرەبی» داوا ئەکا