ئایەتی سوبحان بەحسی واقیعەی «ئەسرا» ئەکا

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  812 مشاهده
ئایەتی سوبحان بەحسی واقیعەی «ئەسرا» ئەکا
نەقڵی چوونی ئەو بە شەو بۆ«مسجدالاقصیعربی» ئەکا
سووڕەتی «والنجمعربی» شاهید بۆ قسەی میعراجیە
دەبدەبەی عیززی لە سەدرە وەک زەوی بەرپا ئەکا
خۆشەویسی بارییە و دەعوەت کرا بۆ لامەکان
جیلوە فەرمایی لە سەدری بەزمی ئەو ئەدنا ئەکا
چاوی ڕێژاوە بە سورمەی سافی «مازاغ البصرعربی»
کەشفی ئەوزاعی فەلەک وەک سەیری «مايغشيعربی» ئەکا
خاتری ئاوێنە بۆ جلوەی جەماڵی«ذوالجلالعربی»
سینە گەنجینەی دوڕ و مەرجانی «مااوحیعربی» ئەکا
چاوی دڵ ڕۆشن بە شۆڵەی ئافتابی «ماكذبعربی»؟
چاوی سەر بینا بە ئایەی «ربةالكبرىعربی» ئەکا
بۆ ئەمە بێ چوونی چەن دەفعە بە چاوێ دیویە دڵ
دەرکی ئینسانی بە نووری «نزله أخرىعربی» ئەکا
بەهـ! چ ڕۆژێکە لە شەرقی مەککەوە کردی زهوور!
خاکی پاکی «طاعربی» بە ڕەشکی «جنت الماویعربی» ئەکا
پای لە هەر خاکێ کە نا وا بوو موعەتتەر هەر نەفەس
سەد کەڕت نەفرەت لە موشک و عەنبەری سارا ئەکا
یەککەتازێکە لە عەرسەی خۆشەویسیدا لە ژوور
عەرشەوە خەڵوەت لەگەڵ بینای بێ هەمتا ئەکا
بازی تەسدیقی بە تیژی والە دەشتی «لاعربی» فڕی
هاتە باغی وەحدەت و تەقریری «الااللهعربی» ئەکا
تیغی تەبلیغی وەها کێشاوە بێ عەجز و قسوور
ئەمری ئیسلامی لە شەرق و غەربدا بەرپا ئەکا
پەنجە پۆڵایێکی بێ باکە بە تەنها شەڕ لەگەڵ
شەڕکەرانی قەیسەر و ئەسکەندەر و کیسرا ئەکا
نەسڵی ئادەم بوو لە حەووا زا کەچی ڕۆژی جەزا
ئەم تکا بۆ ئادەم و زوڕڕییەتی حەووا ئەکا
بۆ سبووتی ئیددیعا گەر بێ بجووڵێ غیرەتی
کاری باڵاتر لەوان«شق القمرعربی» داوا ئەکا
بۆ زهووری موعجیزە وەختێ ئیشارەی کردە مانگ
دوولەتی کرد و موعانید چی قسەی بێ جا ئەکا
موعجیزەی مووساشخص لە ئەرزا بوو کە بەحری پارەکرد
یەک ئیشارەی ئەم لە چەرخا کاری سەد مووسا ئەکا
تۆزی ڕێگات ئەی جەنابی موستەفا نەفرەت لە گشت
زیوەری تاجی کەیوومەرس و جەم و دارا ئەکا
گەر بە عومری نۆحشخصەوە شاعیر بنووسێت و بڵێ
سەدیەکی مەدحی ئەتۆ کەی تا ئەبەد ئینشا ئەکا
وا خەریکە ماڵی وێرانی دەروونی خۆ بە نوور
تەلعەتی وەک ئافتاوی ئەنوەرت ئاوا ئەکا
جێ بەجێ بوونی مورادی خاتری«زاریتخلص» لە بەحر
ڕەحمەتت ئەی «رحمةً للعالمينعربی» داوا ئەکا