مانگی ڕۆژوو وا خەریکە بار ئەکا
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
704 مشاهده
مانگی ڕۆژوو وا خەریکە بار ئەکا
داغی هیجرانی لە جەرگم کار ئەکا
بۆ جیایی لەم زەمانی تاعەتە
ڕۆحی موئمین ناڵە و هاوار ئەکا
وا ئەڕۆ ئەو مانگە لەودا بۆ هەموو
ئەهلی تاعەت عەرش ئیستیغفار ئەکا
ڕۆژەکانی یەک بەدووی یەکدا وەکوو
ڕۆژی عالەمتاب خۆی پێوار ئەکا
ئەی ئەسەف بۆ ئەو شەوانەی وا بەوان
ئەهلی ئیمان کەسبی سەد ئەنوار ئەکا
داخم ئەڕوا ئەو حەکیمی قەدرە وا
زەخمی جورمی ئەهلی عوسیان چار ئەکا
داخم ئەڕوا ئەو شەفیعەی والە لای
حەزرەتی هەق سوڵح بۆ ئەشرار ئەکا
ڕۆیی ئەو مانگە ئەگەر جەننەت لەوا
خۆ موزەییەن بۆ «اولوالابصارعربی» ئەکا
شاهیدێکی عادڵە ڕۆژی جەزا
مەدحی ئەبرار و زەمی فوججار ئەکا
بەدفەڕ ئەو شەخسە کە قەدری لێ نەنا
یانی لەودا کاری ناهەموار ئەکا
موژدە بۆ ئەو مەردە وا لەم مانگەدا
عومری سەرفی تاعەت و ئەزکار ئەکا
با بڵێن خواحافیز ئەی مانگی سەفا
ڕۆینت ئەهلی وەفا غەمبار ئەکا
با بڵێن خوا حافیز ئەی مانگی وەفا
ڕۆینت ئەهلی سەفا زەخمار ئەکا
با بڵێن خوا حافیز ئەی مانگی دوعا
ڕۆینت باری عیبادەت لار ئەکا
با بڵێن خوا حافیز ئەی مانگی مونیر
ڕۆینت نووری بەسیرەت تار ئەکا
با بڵێن خوا حافیز ئەی مانگی عەتا
ڕۆینت دەستەی گەدا بیمار ئەکا
با بڵێن خوا حافیز ئەی مانگی کەرەم
ڕۆینت کیسەی دەروون پڕ ژار ئەکا
با بڵێن خوا حافیز ئەی مانگی سەبر
ڕۆینت دڵ پڕ لە بووتەی خار ئەکا
با بڵێن خوا حافیز ئەی مانگی سەواب
ڕۆینت ئەم «زاریتخلص» یە بێزار ئەکا