ئەو فرسەتە کەی دێ کە لە ڕۆژ ئەم شەوە لا دا
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
715 مشاهده
ئەو فرسەتە کەی دێ کە لە ڕۆژ ئەم شەوە لا دا
ڕۆشن کەمەوە چاوی نەبینم بە تەماشا
باوەڕ بکە دڵ غەیری گەیشتن بە وساڵت
نەیکردووە مەیلێ بە هەموو نیعمەت و ناکا
دێژن بە سەبر دێتە بەر ئەم باغی مورادە
بەختی من و دەوری فەلەک ئەو تاقەتە نادا
داوێکی بگیری هەیە سەییاد و عەجایب
بەم کۆششە داوێ لە مل ئەو ئاهووە ناخا
هەر لەحزە دوو سەد مەرتەبە دڵ دەربکە ڕێی غەیر
بۆ سێبەری سەروی قەدی تۆ حەتمیە نابا
ئەی سەروی سەمەربەی بڵێسەی شەمی گۆنات
بڕوانە لە پەروانە کە سووتاوە سەراپا
ئەی «زاریتخلص» زولێخاشخص کە نەما سەبر و قەراری
بابێتە دەر ئەو یۆسفی کەنعانشخصە لە چادا