ئەو فرسەتە کەی دێ کە لە ڕۆژ ئەم شەوە لا دا

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  716 بینین
ئەو فرسەتە کەی دێ کە لە ڕۆژ ئەم شەوە لا دا
ڕۆشن کەمەوە چاوی نەبینم بە تەماشا
باوەڕ بکە دڵ غەیری گەیشتن بە وساڵت
نەیکردووە مەیلێ بە هەموو نیعمەت و ناکا
دێژن بە سەبر دێتە بەر ئەم باغی مورادە
بەختی من و دەوری فەلەک ئەو تاقەتە نادا
داوێکی بگیری هەیە سەییاد و عەجایب
بەم کۆششە داوێ لە مل ئەو ئاهووە ناخا
هەر لەحزە دوو سەد مەرتەبە دڵ دەربکە ڕێی غەیر
بۆ سێبەری سەروی قەدی تۆ حەتمیە نابا
ئەی سەروی سەمەربەی بڵێسەی شەمی گۆنات
بڕوانە لە پەروانە کە سووتاوە سەراپا
ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی» زولێخاکەس کە نەما سەبر و قەراری
بابێتە دەر ئەو یۆسفی کەنعانکەسە لە چادا