بڕوانە چ حەشرێکە ئەی دیدە لە هیجرانت
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
1140 مشاهده
بڕوانە چ حەشرێکە ئەی دیدە لە هیجرانت
لایێ بکەوە لێمان دەستی من و دامانت
با نەگرێ بەری ڕۆژی ڕوخسار، شەوی پەرچەم
ئەم جارە نیشانم دە خورشیدی درەخشانت
تاکەی منی بێچارە مەحڕوومی ویساڵت بم
بەم جۆرە کز و عاجز گیرۆدەیی گریانت
بو غارەتی ئەقڵم چاو هەڵمەبڕە بە غەممازی
با سینە نەکا لەتلەت شمشێری برۆکانت
هەی هەی مەدە سا جەولان بەو پەرچەمە تاتاتە
شێتی مەکە دیسانۆ مەجنوونشخصی بیابانت
پوورەی هەنگی ئەڕواحی وا پێوە لە سەد جێگە
سەر تا بە قەدەم باڵات وەک زوڵفی پەرێشانت
بێ ڕەحمییە داپۆشین ئەو شەمعە لە پەروانە
ناشوکرییە دەرکردن ئەم تەیرە لە بوستانت
باغێکی سەفابەخشە ئەو ڕووتە وەلێ سەد ئاخ
بۆ مەنعی تەماشامان کێشکچییە موژگانت
ئاگا بە نەبی تێکەڵ بە خوێنی دڵی «زاریتخلص»
وەختێ کە دەکەی شانە زوڵفانی پەرێشانت