ئەی ڕەسوڵی کەریمی گەورە سیفات

تەرجیعی سەڵەوات لەسەر فەخری کائینات کە مایەی گەیشتنە بە ئاوات
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 7 دقیقه  1292 مشاهده
ئەی ڕەسوڵی کەریمی گەورە سیفات
نوختەیی خەتی لەوحی مەوجوودات
ئەقڵ دەرکی کەماڵی تۆ ناکات
هەر زەمان هەر دەقیقە هەر ساعات
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی «مُدَّثِرعربی» نەدای سوبحانیت
«قم فَاَنذِرعربی» عەسای سوڵتانیت
ئەی «فَكَبِّرعربی» عەتای ڕەحمانیت
وەی «فَطَهِّرعربی» عەبای ئینسانیت
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی حەبیبی خودای قديم الذاتعربی
مەسدەری فەزل و مەزهەری بەرەکات
فیکر هەرچەن تەیی ڕێگە ئەکات
پەی بە بەرزی مەقامی تۆ نابات
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی دڵئارا نەمامی باغی وجوود
ئەی وجوودت ئەساسی هەر مەوجوود
تۆی کە غەوواسی بەحری عیلم و شهوود
ئەحمەدی و محەممەد و مەحموود
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی لە ئیبلاغی ئەمردا بێباک
سەنەدت عەرش و ئەفسەرت لەولاک
بەر لە تۆ کێ درووس کرا ئەی پاک؟
تۆ نەبی بووی، ئادەم ئاب و خاک
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی لە شاری جوانیا مومتاز
خەڵق و خوڵقی تۆ هەر دوو جێگەی ناز
لە شەڕا بۆ تۆ ئەی مەلیک سەرباز
دەستیاری خودایە تیرئەنداز
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی ئەمینی مەکین مەککە وەتەن
ئەی مەدینە مەقام و هەم مەدفەن
ئەی شەهریاری میسر و شام و خوتەن
ئەی فیدای تۆ ڕۆح و ماڵ و تەن
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی بوڕاقت میسالی دوڵدوڵ ڕام
ئەی موبارەک هومای سەدرە خەرام
شەوی مێعراج ئەنبیا بە تەمام
بوونە مەئموومی تۆ و تۆ ئیمام
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی شەهی دین و شافیعی مەحشەر
خەلقی تۆیە سوڕەتی کەوسەر
نوێژ بۆ خوای خۆ بکە «وانحرعربی»
«انّ شانئك هو الابترعربی»
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی جەماڵت چرای ئەهلی دڵ
باغی عومری عەزیزە بێحاسڵ
یانی بێشەوقی شەمعی ڕووت ئەی گوڵ
کاری دڵ بێ هەوایی تۆ ماتڵ
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی بەری دەعوەتی خەلیلی خودا
بە وجوودت مەسیح موژدەی دا
ئەو دەمە هەر کە هاتیە دنیا
هەق پەرەستی ژیاوە، بوت شکیا
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
تاجداری مەقامی مەحموودی
شافیعی بەزمی یەومی مەوعوودی
کانی ئەنعام و مەعدەنی جوودی
ساحیبی خاسی حەوزی مەوروودی
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
دۆستانی ئەتۆ ئەبەد سەربەرز
قەلبی ئەعدات پڕ لە خۆف و لەرز
فەخر ئەکا خۆ زەوی بە تۆ سەد تەرز
ئیحتڕامت لە سەر خەلایق فەڕز
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
«صفدرعربی»ی بەدر سەییدی کەونەین
ئەو دەمە پەردە لاچێت لە بەین
هەڵئەسێ بۆ شفاعەتی «ثقلينعربی»
هۆشی ئێمەت بێت گیر نەکەین
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
سەروەری ئەنبیا و فەخری بەشەر
هەڵبژێریا و مونتەخەب لە «مضرعربی»
بۆ سەماوات، ئەرز و بەحر و بەڕ
زاتی پاکی ئەتۆیە زیب و فەڕ
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
شەهسەواری «حونەین» و «حودەیبییە»
ساحیبی خولق و خووی مەرزییە
حوسنی ئادابی تۆ وەهبییە
«محضعربی»ی فەزلی خودایە نە کەسبییە
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
هەرچی بۆ ئەنبیای پێشوو هات
لە خەواریق لە موعجیزە و ئایات
بەر لەوە نەفسی تۆ کە داوا کات
پێی عەتا کردووی خودا بە خەڵات
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئۆممەتی تۆن ئەنبیا سەرجەم
ئۆممەتت چەتری تەواوی ئومەم
نەسەبت چاک و پاک و ئەهلی کەرەم
خواردی حەق بە ڕەسوولیت قەسەم
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
شەرحی سەدری ئەتۆ «الم نشرحعربی»
خۆش زبانی و «ئەعلەم و ئەفسەح»
ڕەهنومایێکی سابیر و «انصحعربی»
موژدەی پەیڕەوانت «قدافلحعربی»
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
لە حەرەمدا شەوێ کە خەوت و نەخەوت
لە سەماوات تێپەڕی سەرکەوت
سێبەرت گەرچی سەرزەمین نەکەوت
خۆ لە سێبەرت دایە هەر دوو حەوت
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
لە فیراقی جەنابت ئەی موختار
داری وشک هاتە ناڵە و هاوار
چۆن بڵێم ئادەمیم منی بێعار
دوورم و ناگریم جار و بار
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
ئەی تکاکاری ڕۆژی تەنگانە
دین زەعیفە، کزە، لە ڕووخانە
مەرحمەت کە بە لوتف بڕوانە
لازمە هیممەتێکی مەردانە
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
شەمعی دینی موبین بێ نوورە
حەق بە ناحەق جەماڵی مەستوورە
بەم نەخۆشە عەلاج مەنزوورە
کۆمەکێ گەر نەکەی دەوا دوورە
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
بەدری ئیسلام کەوتە نوقسانی
ڕوو بە غوربەت ئەڕوا موسڵمانی
چی بڵێم من کە خۆت ئەیزانی
دەی تکایێک بۆ ئەبەد مانی
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
لار و بێ ئیتتیفاق و نابارین
خایەن و بێوەفا و غەددارین
گیری چەنگاڵی دێوی خوێنخوارین
یارییێ، یارییێ، گرفتارین
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
دەستی ئیسلام وا له یەک بەربوو
بوونە ئاردی ڕژاوی ناو دڕوو
ئێسه ئاغان عیسەوی و جوو
کۆمەکێ گەر نەکەی لەدەس دەرچوو
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
تەمەع و کیبر و بوخل سەخت عیلاج
ڕاست بێ موشتەری و درۆ ڕەواج
سەبر و تاقەت زەعیف و خەستە مەزاج
بە دەوای ئیلتیفاتی تۆ موحتاج
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
عاجزین و زەلیل و داماوین
کەشتی شکیاو و غەرقی گێژاوین
بێکەس و دەستگیر و شێواوین
بێ نیگاهێکی ئێوە چا ناوین
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
وەرع و تەقوا بە جارێ باری کرد
پەردە لاچوو حەیا فەراری کرد
زوهد وا تەرکی دێ و شاری کرد
غەیری تۆ کێ بە مانە یاری کرد
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
من کە ئەهلی خەتام و نامە سیاهـ
گیری داوی هەوا و غەرقی گوناهـ
غەیری تۆ نیمە ئەی ڕەئووف پەناهـ
بێ بە فریام یا رسول اللهعربی
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
گەر موجەسسەم ببێ خەتام هەموو
پڕ ئەبن ئاسمان و ئەرز هەر دوو
دەستگیریم ئەگەر نەکەی وا زوو
نیمە ڕێگەی نەجات یەک سەرەموو
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
لە جەفای ڕۆژگاری بەد حەرەکات
ئەی پەنای عام هاتووینە پەنات
بە ئومێدی ئەوە ئەگەر بەتکات
خوا لە تەنگی نەجاتمان بدات
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات
کۆمەک و پشتیوانی «زاریتخلص» بە
گیرە، داماوە، زارە، یاری بە
بە کەرەم کارسازی کاری بە
ڕۆشنایی دڵی هەژاری بە
بە ژمارەی تەواوی مەخلووقات
بە سەراپای وجوودت سەڵەوات