بۆیە پێم خۆش ئەوێ پێی بێمە درگات
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
1089 مشاهده
بۆیە پێم خۆش ئەوێ پێی بێمە درگات
سەرم بۆیە ئەوێ بینێمە بەر پات
بۆیە چاوم ئەوێ تۆی پێ ببینم
دڵم بۆیە ئەوێ بۆ شەوقی باڵات
لە غەم ئازاد فکرێکم ئەگەر بوو
ئەویش وا کەوتە داوی زولفی تاتات
لە حەد دەر چوو لە دووری بێ قەراریم
خودا کەی ئەم زستانی هیجرە ئەڕوات
لە بەدبەختی و شوومی خۆمە دەستم
بە دامانی کەوای ئەو شۆخە ناگات
لە شەرما بەدر پاماڵی ئەسەف بوو
لە بورجی ناز ئەو غونچە کە دەرهات
ویساڵی نادەنێ عاشق هەتاکوو
بە خوێناوی جگەر دەسنوێژ نەشوات
دەمی نەورۆزە بەزمی بولبول و گوڵ
سەبا بابی لە باغ ئەو زاغە دەرکات
سبەی قوربانە، ڕۆحم قۆچە ئەیکەم
بە قوربانی قەدی سەروی دڵ ئارات
کەسێ لەم بەزمەدا هۆشیارە «زاریتخلص»
لە عیشق ئاور لە حاڵ و ماڵ بەردات