شێعرەکانی لەتیف و دڵ ئارات

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  932 مشاهده
شێعرەکانی لەتیف و دڵ ئارات
بۆ شفای دەرد و ئێشی «زاریتخلص» هات
لە خوداوەندی عالەمم گەرەکە
لە سەر ئەم شێوە پایەدارت کات
لە فەقیرانی بێنەوا پرسین
بۆ ئەمیرانە گەورەتر عادات
هاتنی موخلیست تەقازا کرد
بۆ تەشەڕڕوف بە خاکی بەردەرگات
ناتەوانە زەعیفە ناتوانێ
بێتە بەزمی حوزووری ڕۆح ئەفزات
دێ ئەگەر حەق بە لوتف و ڕەحمی خۆی
لەم نەخۆشینە زوو نەجاتی بات
ئیشتیاقی منیش لە حەد بەدەرە
بۆ حوزووری شەریفی پڕ بەرەکات
عەیش هەر سوحبەتی ڕەفیقانە
ئاهـ چ بکەم زەمانە ڕێ نادات
سەیری باغاتە ئارەزووی بولبول
چی قەفەس جێیەتی لە جێی باغات
گەردنی وا لە قوڵفی سەد داوا
قەدەمێ ڕوو بە ئارەزوو نەڕوات
گەردنی بەستراوی سەد زەنجیر
نەک بە مەقسوودی خۆ تەکانی بات
قەتعی ئومێد با نەکەم بەڵکوو
بە غەڵەت چەرخ فرسەتێکم بات
بێمە بەزمی حوزوور تا زیاتر
«زاریتخلص» ئەم زەهری دووریە نەخوات