«کانی عاشقان»
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
814 مشاهده
چوومە گەڕەکی «کانی عاشقان»
وتم بزانم چی تیا ئەبینم
لەوێ تووشم بوو پۆلێ کچی جوان
لێیان فڕاندم ئیمان و دینم
***
دوو لەو کچانە کە هەورامی بوون
وەکوو فریشتەی یەزدانی گەورە
دەم بە خەندەوە بۆ کانی ئەچوون
دڵیان خستمە جەولان و دەورە
***
دوانی تریشیان کەنیشکە جافن
وەک غونچەی بەهار گەشابوونەوە
جوانێکی ڕاست و شۆخ و بێلافن
گیان کەوتە دنیای خۆش و ڕوونەوە
***
چوار کچی تریان شارەزووری بوون
لە دنیای جوانی وێنەیان نەبوو
بۆ گیانی عاشق جێی سەبووری بوون
گەلێک شیرینیی عیشوەیان هەبوو
***
کە لێم تێ پەڕین کەوتم بەبێ هۆش
شەوی تاریکم بە چاوی خۆم دی
بە جارێ ژینم لابوو فەرامۆش
کەوتم بە وێنەی مردووی ئەبەدی