باخۆس

(باخۆس خوای بادەی دڵخۆشییە)
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  454 مشاهده
«باخۆس» ئەی خوای بادەی دڵخۆشی
وام لە گێژاوی غەم و خامۆشی
سا دەستم بگرە زوو دەرم بێنە
ڕزگارم بکە لە دەست بێهۆشی
بمبە بۆ باخ و گوڵزاری شادی
بمخە زەمزەمەی یارانی خۆشی
با ئاسوودە بێ گیان و ژیانم
کاتم بەسەر بەم بە بادەنۆشی
ژین بە خشایشی یەزدانە وەلێ
نابێ تێ پەڕێ هەروا بە بۆشی
ئەی دڵ تکایە کاتێ بسرەوە
لە دنیای شادی گەرەک بجۆشی