یار ئەشنێتەوە

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  453 مشاهده
یار من ئەبینێ زوو ئەشنێتەوە
وەک غونچەی بەهار ئەگەشێتەوە
من لەم کردارە سەرم سوڕماوە
ڕەنگە بەزەییی پێما بێتەوە
دێ بەرەو پیرم بە لەنجە و بە ناز
دەستی بۆ دەستم ئەهێنێتەوە
ڕەوا نابینم ئەم لوتفە بە خۆم
ڕۆحم مووچڕکەی پێدا دێتەوە
دەستی ماچ ئەکەم لە جیاتیی گۆنای
دەرگای پیرۆزیم لێ ئەکرێتەوە
بە گەرمیی لوتفی ئەم نەونیگارە
بەفری چیای غەم وا ئەتوێتەوە
بۆ من جاروبار ترووسکەی شادی
ئومێدەوارم دەرکەوێتەوە