دڵی گەنج

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  816 مشاهده
گوێ نادەمە زۆریی تەمەن
یا چەرخ و دەورانی زەمەن
وەک گەنجی بێڕەنجی وەتەن
من ئەچمە ناو باغ و چەمەن
دڵ گەنج و لاوە مەی ئەخۆم
بێ دەنگ و دوو بێ وەی ئەخۆم
گەر ئێستە نەیخۆم کەی ئەخۆم
با خەڵکی زوڕنا لێ بدەن
پیری حەریفی ژیرییە
نەک هاودەمی دڵگیرییە
تا شادی هۆی کەمبیرییە
باکم نییە باوەڕ ناکەن
وا پڕ بووە پەرداخەکەم
ئەی دەم بە با من داخەکەم
. . . . . . . . . .متن نامشخص
خزمینە تانەم لێ مەدەن
پیرێکی ژیری دڵتەڕم
بۆ ژینی شادی ڕابەرم
بۆچ پێم ئەڵێن ئاخرشەڕم
بەسیە قسەی ناحەق مەکەن
یەزدانی گەورە بەخشەرە
چاکە و خراپە تا سەرە
باری شەقاوەت لابەرە
قەت بێئومێدی ناو مەبەن