ئەوەی ئەمڕۆ نزیکە...

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  413 مشاهده
ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆ هەردەم نزیکە
وەکوو زانیومە ناپاکە دەری کە
هەموو یاران بە جارێ لێی بەداخن
لەتەک نامەرد و بەدکاران شەریکە
نەکەی بڕوا بە «خەنفووس»ی درۆزن
لە باخی لاوییا خام و فەریکە
کە ئەمڕۆ دڵ بە تۆ دا هیچە بێشک
سبەی بۆ غەیری تۆیە و لێت تەریکە
منم دڵسۆزی چاڵ و ڕاستەقینەت
دل و ڕۆحم هەمیشە لات خەریکە