قەی ناکا...

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  446 مشاهده
مەلا کە مەیلی نۆشی مەی ناکا
بۆ منی تێ کە بۆ ئەو قەی ناکا
بۆی تێ کە بۆ ئەو بامێ و قوبوڵی
سەد پاروو ئەخوا یەک ئۆخەی ناکا
عاشق کە ماچی یاری دەس کەوێ
ئارەزووی تەخت و تاجی کەی ناکا
دلێ بەخشەر سامی لە دڵدا نییە
خەنجەری لێ دەی ئای و وەی ناکا
قەت دڵشکاوی دەستی دڵداری
حەز لە سەنتوور و ساز و نەی ناکا
سۆفی یاری دی لەڕێی خانەقا
دەست و پێی شکا حای و حەی ناکا
هەرچی ڕێی کەوتە کەعبەی خوای عەشق
ڕێبازی سەفا و مەروەتەی ناکا