گیانی ئەم قەومە

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  885 مشاهده
دەمێکە گیانی ئەم قەومە پڕووکاوە لە ئازارا
بەڵام شێرانە ڕوو نادا بە ئازار و بەبێ زارا
بەچالاکی بەدڵپاکی خەباتی کردووە هەردەم
لەدەشت و شاخ و ڕووبارا لە دێهاتا لەناو شارا
بەرامبەر ئاگر و لافاوی زەحمەت نەیبووە باکی
بەمەردانەش کە وەستاوە لە ڕووی ناپاک و بەدکارا
ئەوەی هاشە و فشەی زۆرە لە دیواخان و چاخانە
ئومێدی پێ مەکە بڕوا بەناو بەرد و بەناو دارا
بە کوردی تێ مەگە هەرکەس لەڕێی ئەم خاکە پیرۆزە
وەکوو کاوەشخص فیداکاریی نەبێ هەردەم لە کردارا