تاقمی چەوساوە

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  667 مشاهده
بەختیاری ئاخری بۆ تاقمی چەوساوەیە
شەرمەساری و ژانەسەر بۆ کۆمەڵی ئاژاوەیە
لاوێ وەک لاولاو بە داری خەڵق و خوادا سەرکەوێ
شوێنی ئەو لاوە لە مەیدانی ژیان لەو لاوەیە
کێ لە سەرچاوەی ژیانا چاوی ئەشوا ڕێکوپێک
ڕێزی گیراوە هەمیشە جێی لەسەر ئەو چاوەیە
هەرکەسێ هات و بەچوستی بۆ ژیان هەوڵی نەدا
کەمدەس و دواکەوتووە مووچە و بەشی بەرماوەیە
گەر لە مەیدانی هونەردا هەرچی ئەسپی تاو نەدا
هاوبەشی تاوانی ژینە ڕووی بە وێنەی تاوەیە
تێ بکۆشێ خۆی فیدا کا هەرکەسێ بۆ نیشتمان
قارەمانێکی نەبەردە مەرتەبەی وەک کاوەشخصیە