جێم نییە
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
474 مشاهده
بۆ بەهەشتی شادی ناچم جێم نییە
پردەکەی باریک و تەسکە ڕێم نییە
پاسەوان داوای ئیجازەم لێ ئەکا
ڕێگە نادا تێپەڕم وا پێم نییە
بەختەکەم سەختە چەقیوم وەک نەمام
هیچ خواناسێک کە ئاگای لێم نییە
وا ڕەشە ڕوونووسەکەی لەوحەی ئومێد
کێ ئەزانێ کێم هەیە یا کێم نییە
ئێستە وا چاکە کە من ئاوارە بم
چونکە من ڕووی ژینی شار و دێم نییە