وا هاتوومە لات
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
426 مشاهده
وا هاتوومە لات زۆر بە شەرمەوە
زۆر بە هەستێکی خۆش و گەرمەوە
تکات لێ بکەم بپاڕێمەوە
زۆر بەهێواشی زۆر بە نەرمەوە
بەڵکوو ئەو دڵەی کە لێت ستاندووم
پێم بدەیتەوە دڵم بەرمەوە
چونکە من بێ دڵ ئەسووڕێمەوە
غەم پاڵی ناوە بە جگەرمەوە
توخوا ئەم جارەش بگرە تکای من
زۆر لوتف و چاکەت وا بەسەرمەوە
ئەبم بە کۆیلەت لەبەر قاپییا
هەتا ئەمخەنە تەختەی نەرمەوە