هاتووی

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  267 مشاهده
بەڵێن وابوو بەرەو ئەم یانە هاتووی
بکەم بڕوا کە هاتووی یان نەهاتووی
بەخێر هاتی فیدات بێ ڕۆح و گیانم
دیارە بۆ سەر ئەم چاوانە هاتووی
لە پەروازایە گیانم زۆر بە خۆشی
چرای بۆ لای منی پەروانە هاتووی
لە بازاڕی نەمانی ڕێز و نرخا
بە وێنەی گەوهەری یەکدانەهاتووی
ئەرێ ئەی دڵ ئەتۆش وەک بولبولی زار
بە ناڵەی زارەوە بۆلای نەهاتووی
سەرم سوڕما لە کەمهۆشیی تۆ ئەی دڵ
لەگەڵ غەمدا ئەرێ بۆچ ڕانەهاتووی