وەرن

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  282 مشاهده
وەرن ئەمڕۆ بەهارە مەی بنۆشین
بە جارێ بەرگی دڵشادی بپۆشین
وەرن دەرچن لە شار و ڕوو بکەینە
دەر و دەشت و لە خۆشیدا بجۆشین
وەرن دوور بین لە ئازار و لە بێزار
لە بەزم و ڕەزم و سەیرا تێ بکۆشین
نەما ترسی براکوشتن لە شارا
ئەبێ ئیتر پیاڵەی غەم نەنۆشین
لە کەس غەم ناکڕین بەم ڕۆژە خۆشە
بە یارانیش غەم و هەم نافرۆشین
کە نازدارانی گوڵشەن جیلوەدەر بن
بە گیان و دڵ سەراپا ئێمە خۆشین
گەرەکمانە هەموو کەس دڵ فەرەح بێ
هەموو خاوەن شیعر و بیر و هۆشین