ئێوە کێن

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  533 مشاهده
ئێوە کێن ئەی ڕووگوڵینە ئێوە کێن
تو خودای عاشق و موحیببەت پیم بڵێن
ئێوە کێن بێباک و مەغروورن کە وا
زۆر بەئازایی بەرەو ئەم شارە دێن
ئێوە کوردن یا مەجووسن یا مەغۆل
پەنجەتان سوور کردووە هەر دەی بە خوێن
تێ پەڕین و هیچ نەتانپرسی لە من
هیچ نەتانفەرموو کە وا چین و لە کوێن
ناز و ڕاز و دەنگ و ڕەنگی ئێوەیە
وا ئەلەرزێنێ دڵی باز و شەهێن
من دڵم چۆن ئەسرەوێ بەم زامەوە
چۆن بدەم بەم ڕۆحە بۆ شادی بەڵێن