نەڵێی
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
1278 مشاهده
تۆ نەڵێی پاشکەوتووی، ئەی کوردەکەی ناکامیاب
قەت بە سووکی تێ مەفکرێ، ماڵ وێرانەی دڵ خراب
تاکوو من بووم، ڕۆستەمم بوو، ڕۆژی حەملە و کەشمەکەش
سەرکزی گورزی گرانی بوون، هەزار ئەفراسیاب
ئەو مقام و نەزمە من بووم، کێ لە شەئنی هەڵئەسا؟
هەر لە نووحۆ دەس بە دەس، تا هاتە دەورەی ئینقیلاب
ماجەرای کاوەشخصم بەیان کەم، بەردی ڕەق ئەتوێتەوە
چی بە سەر خاکی عەجەم هێنا، لە شۆر و ئیزتیراب
یا، «کەریم خانشخص»م چلۆن بوو! من نەڵێم تۆ خۆت بڵێ!
چۆن لە خاکی فارسەکانا، کەوتە سەر قەهر و عیتاب
یەزدی جوردم، یەزدی کوردانە، ئەبێ چۆن ون ببێ
کێ هەتاوی بۆ ئەشارێتۆ لە ژێر پەردەی نیقاب؟
قانعاتخلص باسێ لە حاڵی گیو و گۆدەرزم بکە
تا لە داخا دڵ بە جارێ نەبووەتە لوولەی کەباب