نەڵێی

لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1276 بینین
تۆ نەڵێی پاشکەوتووی، ئەی کوردەکەی ناکامیاب
قەت بە سووکی تێ مەفکرێ، ماڵ وێرانەی دڵ خراب
تاکوو من بووم، ڕۆستەمم بوو، ڕۆژی حەملە و کەشمەکەش
سەرکزی گورزی گرانی بوون، هەزار ئەفراسیاب
ئەو مقام و نەزمە من بووم، کێ لە شەئنی هەڵئەسا؟
هەر لە نووحۆ دەس بە دەس، تا هاتە دەورەی ئینقیلاب
ماجەرای کاوەکەسم بەیان کەم، بەردی ڕەق ئەتوێتەوە
چی بە سەر خاکی عەجەم هێنا، لە شۆر و ئیزتیراب
یا، «کەریم خانکەس»م چلۆن بوو! من نەڵێم تۆ خۆت بڵێ!
چۆن لە خاکی فارسەکانا، کەوتە سەر قەهر و عیتاب
یەزدی جوردم، یەزدی کوردانە، ئەبێ چۆن ون ببێ
کێ هەتاوی بۆ ئەشارێتۆ لە ژێر پەردەی نیقاب؟
قانعاناسناوی ئەدەبی باسێ لە حاڵی گیو و گۆدەرزم بکە
تا لە داخا دڵ بە جارێ نەبووەتە لوولەی کەباب