دڵی ماتەم
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
1035 مشاهده
بۆیە دڵ دایم لیباسی ماتەمی وا لەبەرا
خانەخوێیە، ناڕوا دوکەڵ لەماڵی بێ دەرا
گەر سەرم دانێم لە ڕێت ئەوسا خەڵاسی مودەعیم
کێیە دەعواچی لەگەڵ لاشەی کوژاوی بێ سەرا
قەت خەفەت ناخۆم بە لۆمەی دوژمن و تانەی ڕەقیب
مێوە ڕن کەی بەرد ئەخا هەرگیز بە داری بێ بەرا
زەوقی دڵ مەئلووفی تاڵە، هێندە تاڵی چەشتووە
نابینی لەززەت لە وەسڵی شەهد، یاخود شەککەرا
خۆم پەنای چالاکی عشقم خست لەدەس هیجرانی یار
لەم مەقاما کوشتە کەمتر وا لە دەر تا سەنگەرا
تا فوارەی زوخی جەرگم قرمەکاتە حەوزی دڵ
نانواڕم جارێ تر هەرگیز بە حەوزی کەوسەرا
زوهدی قانعتخلص بۆ بەجێهێنانی ئەمری حەق نییە
بۆ تەسەللای دوری ئەبرۆی یارە وا لە مینبەرا