سوودی گەڕان
از کتاب:
            باخچەی کوردستان
        اثر:
                قانع (1898-1965)
        
             1 دقیقه
             1177 مشاهده
        
        
    هەر کەس وەک سێبەر لە ماڵ دەرنەچوو
فائدەی مانگ و ڕۆژ بۆ ئەو نەبوو
تا نەچیتە بن بەحرێکی بێ پەی
جەواهیر و دوڕ چۆن پەیا ئەکەی؟
هەر کەس تەمەڵ بێ لە ئیش و فەرمان
قەت زێڕ و زیوی نایەتە گیرفان
ئەگەر هونەرمەند نەچێ بۆ سەفەر
بەکاری نایەت جەوهەر و هونەر
باز لەسەر هێلان گەر نەچێ بۆ ڕاو
کەو و کۆتری چۆن بۆ دێتە داو؟
درەخت بجووڵێ لێرە بۆ ئەوێ
تەور و تەوراسی نزیک ناکەوێ
ئاو گەر نەجووڵێ فائیدەی چییە؟
خەلە داشتنی بە ئەبەد نییە
دێ چۆڵ سەد هەزار قانعتخلصی فەوتان
شوێنی دیار نییە تا ئاخر زەمان