تێکۆشین
از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
806 مشاهده
ئازیز بەهارە دنیا نەخشاوە
کەژ و کێو وەک بووک بە گوڵ خەمڵاوە
خەیمەی گوڵاڵان بە سەد هەزار ڕەنگ
سەوز و سوور و زەرد وەک پارچەی فەرەنگ
ئافەرین بەهار هەزار ئافەرین
ئەکەی بە بەهەشت سارا و سەر زەمین
دەشتی پووشی وشک ئەکەی بە گوڵزار
ئەبڕی کەوای سەوز بە باڵای چنار
بوڵبوڵ لە گوڵشەن کەو لە نساران
چریکەی شاهین لە سەر کۆساران
بە زوانی حاڵ دەڵێن ئەی میللەت
سەرێ دەربێنن لە بەحری غەفڵەت
بۆچی نازانن چلۆن فەوتاون
چلۆن لە گەلی بەشەر جێماون؟
هەرکەس کە جێما نەکا پەلە پەل
هەتا قیامەت ناگاتە ناو گەل
مەگەر بە ئەسپی زانین و عیرفان
ئەویش بێتە ڕیز باقی هاوسەران
ئەمریکا هەر وەک ئێمە نەزان بوو
لەبەر نەزانی زۆر پەرێشان بوو
چوونکە تێکۆشان بوون بەو پیاوە
ناویان مەشهوورە بە ڕووی دنیاوە
ئێستەش یەگانە دلێری هەیجان
ئاتەش میللی تێر سەراسەر دنیان