خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  6117 مشاهده
خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز
چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
گەر نییە ئاور لە سینەمدا بە تاو
بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟!
ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز
غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە
دەس لە «مافيهاعربی»ی زەمان بڕیاوم ئەز
تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
ئەی ڕەفیقان! سوحبەتی نالیتخلص مەکەن
بۆچ؟ کە من لەوڕا وەکوو بەدناوم ئەز