هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 2 دقیقه  8971 مشاهده
هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ
سینە پان و، مووچە کورت و، شانە بەرز و، گوێ درێژ
بن زک و جەبهەت سپی، کلک ئێستر و دامەن سیا
یەککە تاز و، سێ بڕو، دوو باد و، شەش دانگ و درێژ
کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پر نیشات و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچی نەچێژ
مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم
سم خڕ و کلک ئێستر و، مەنزل بڕ و، عارەق نەڕیژ
زەرق و زەڕڕاقی وەکوو خاکستەر، ئەمما بێغوبار
بەرق و بەڕڕاقی وەکوو پیرۆزە، لاکین بێ کڕێژ
سم وەکوو یەشم و لە پەشم و تووکی پێدا سەرنگوون
چاو وەکوو بیجادە یا دوو شەو چراغی شوعلە ڕێژ
گوێ درێژێ بار و کورتان بەرز و، پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ
قانیعی بابی ڕەزا و ڕازی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی سەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
عاقڵێ بوو ناوی کەر بوو، قاتیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە سەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
صائم الدهرعربیی بەڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێنییەت
قائم اللیلعربیی سلووک، ئەمما سلووکی بێنوێژ!...
چەندە پێم خۆش بوو، زوبانی حاڵی دەیوت نالیاتخلص
هەردوو حەیوانین، ئەتۆ گوێ کورت و ئەمنیش گوێ درێژ