خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  5931 بینین
خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئەز
چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
گەر نییە ئاور لە سینەمدا بە تاو
بۆچ لەبەر قوڵقوڵ غەریقی ئاوم ئەز؟!
ناری سینەم گەر نەبێ، غەرقم ئەمن
ئاوی چاوم گەر نەبێ، سووتاوم ئەز
غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە
دەس لە «مافيهاعەرەبی»ی زەمان بڕیاوم ئەز
تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
ئەی ڕەفیقان! سوحبەتی نالیناسناوی ئەدەبی مەکەن
بۆچ؟ کە من لەوڕا وەکوو بەدناوم ئەز