یارمەتی لە خوا

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  768 مشاهده
لە بسم اللهعربی تەڵەب کە عزی عوقبا
لە بسم اللهعربی تەڵەب کە ئیشی دونیا
لە ناوی وەحدەت و یۆنسشخص لە زگ حووت
بە ئاسانی نەجاتی بوو لە دەریا
بە ناوی حەق بە گوڵ بۆ ناری نەمروودشخص
لە ناوی خالق و بۆ دەستی بەیزا
ئەگەر ناوی خوداوەندی نەکا ئیش
چلۆن حوشتر لە بەردی سەخت پەیدا
بە تەیرێکی زەعیف و بێ پەڕ و باڵ
هەزار ئەسحابی فیلی خستە ئەفنا
ئەفەوتێنێ هەزاران چەشنی قاروونشخص
بە ئەسکەندەرشخص ئەبەخشێ تەختی داراشخص
لە خوانی ڕەحمەتی حەق جیرە خۆرن
هەزاران وەحشی و نادان و دانا
بە ناوی زاتی پاکی خۆی موحەققەق
هەموو سەر سوورەتی قورئانی دانا
لەلای زاتی خوا هیچ نانوێنێ
چە شێخ قانعتخلص، چە کەیخەسرەوشخص، چە کیسراشخص