سەرنووسینم وەهایە

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 2 دقیقه  1015 مشاهده
سەرنووسینم وەهایە
بەناوی تاقە خوایە
هیچ کەس نازانێ چۆنە
نە تازە و نە کۆنە
ئەگەر بنووسم وتار
نووسراوە هەزار هەزار
هێندە ئەڵێم کائنات
بەبێ وەستا وانەهات
هەر کەس بڵێ بێ وەستا
ئەم کائناتە وەستا
بیر چۆن ئەڵێ وەهایە؟
چوونکوو موحتاجی خوایە!
بڵێین حەیوان و گیا
هەر خاک کردی بە تەنیا
خاکیش لە ڕۆژ جیا بوو
بە ملیۆن ساڵ وەها بوو
ئەی ڕۆژ دەسکاری کێیە؟
ئێش کێیە وا بەجێیە
بە خوا بەخوا موحتاجین
بۆ وەستا ناعیلاجین
لە فەلسەفە و لە حیکمەت
لە ئاسار و شەریعەت
علمی مەنقول و مەعقول
نووسراوە زۆر و بە تول
گشتی بنێن بەو لاوە
هێشتا کەشف نەکراوە
باسی خوا کەم و زۆر
ڕۆشن نابێ بە هیچ جۆر
خۆت مەخۆرە وەلوەلە
لەم بەحرە نەیکەی مەلە
بەحرێکە زۆر بێ پایان
چەن فەیلەسۆفی خنکان
خواجە نەسیرشخص و خەییامشخص
پیاوانی خوا چوار ئیمام
ابوالعلاشخص و ئەفغانیشخص
فەلاسفەی یۆنانی
ئەمانە هیچیان نەکرد
ڕێیان بەخوا هیچ نەبرد
ئەشعەریشخص و موعتەزلەشخص
سەرنەکەوتن لەم پلە
ئێمەی بێ علم و مایە
چی بکەین لەم موعەممایە
چاک وایە کە بێدەنگ بن
هەر وەک نەقشی ڕووی سەنگ بن