یارمەتی لە خوا

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1115 بینین
لە بسم اللهعەرەبی تەڵەب کە عزی عوقبا
لە بسم اللهعەرەبی تەڵەب کە ئیشی دونیا
لە ناوی وەحدەت و یۆنسکەس لە زگ حووت
بە ئاسانی نەجاتی بوو لە دەریا
بە ناوی حەق بە گوڵ بۆ ناری نەمروودکەس
لە ناوی خالق و بۆ دەستی بەیزا
ئەگەر ناوی خوداوەندی نەکا ئیش
چلۆن حوشتر لە بەردی سەخت پەیدا
بە تەیرێکی زەعیف و بێ پەڕ و باڵ
هەزار ئەسحابی فیلی خستە ئەفنا
ئەفەوتێنێ هەزاران چەشنی قاروونکەس
بە ئەسکەندەرکەس ئەبەخشێ تەختی داراکەس
لە خوانی ڕەحمەتی حەق جیرە خۆرن
هەزاران وەحشی و نادان و دانا
بە ناوی زاتی پاکی خۆی موحەققەق
هەموو سەر سوورەتی قورئانی دانا
لەلای زاتی خوا هیچ نانوێنێ
چە شێخ قانعناسناوی ئەدەبی، چە کەیخەسرەوکەس، چە کیسراکەس