درودی پێغەمبەر
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
995 بینین
پاش بەجێ هانینی سوپاسی خوا
بێنە سەر باسی حەزرەتی لەولا
ناوی یاسین و ئەحمەد و مەحموود
داکی ئامینەکەس، بابی عەبدوڵڵاکەس
وەتەنی مەککە بوو لە چل ساڵە
بوو بە پێغەمبەر ڕەوانە کرا
لە چل و پێنجەدا چوو لە بۆ مێعراج
تێ بفکری لە الذي اسراعەرەبی
پاشی چەن وەختێ هیجرەتی فەرموو
بۆ مەدینە و لەوێ بە داری بەقا
چوار خەلیفەی بووە لە پاشی خۆی
بە وشەی ئەو کتێبە باسی ئەکا
ئەبووبەکرکەس و عومەرکەس، عەلیکەس و عوسمانکەس
بەشی هیچکام بە هیچ کەس نەبڕا
خاتم الانبياعەرەبی موحەممەد بوو
بۆ خەلافەت عەلیکەس بوو شێری خوا