چۆنیەتی زەمانە
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
2561 بینین
بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا
کەندەڵان سەربەرز و شادە خۆی بشارێتۆ چیا
گوڵ ئەگەر عەقڵی بێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چوونکە ڕۆژی دڕاک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا
با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا
ئەی فەلەک ڕاست و نەبی بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا
نێرەگاجووتی ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا
تۆ بە مێرولەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا